رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکان لە کەرتی غەززە لەناو دەبات

حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکانی کەرتی غەززە لەناو دەبات، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی لەوێ ئەنجام دەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە بەیاننامەیەکی بە ناوی "برسیکردنی خەڵکی مەدەنی و لەناوبردنی پێداویستی خۆراک لە کەرتی غەززە: داگیرکاری ئیسرائیل خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی جینۆساید" بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رژێمی داگیرکەر بە ئەنقەست نانەواخانەکان، ناوەندەکانی یارمەتی، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، کێڵگە، بیرە ئاوییەکان و کۆگاکانی خۆراک لە غەززە دەکاتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی ١٩ مانگە تاوانی جەنگ لە غەززە ئەنجام دراوە و بەپێی ڕێککەوتننامەی ژنێڤی ساڵی ١٩٤٩ و پرۆتۆکۆڵی زیادەی ساڵی ١٩٧٧ و پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای ساڵی ١٩٩٨ی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان جینۆساید ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بە ئەنقەست لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە بەربەست خراونەتە بەردەم و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی مەدەنی لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی و بەدخۆراکی بوونەتەوە."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، برسیکردنی زۆرەملێ تاوانی جەنگە و پێویستە ئەو کەسانەی لە زۆر ڕووەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن، لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو شوێنی مانەوەی کرێکاران ٥٠ کۆنتێنەر سووتان.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راگەیاند کە بۆ سەربڕینی قوربانی لە جەژنی قوربان ئامادەیە.